نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، له كاتێكدا مه‌ترسى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويه‌كى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانه‌ى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکیدا لەبارەی دۆخی عێراق ڕایگەیاند “لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت”.
لەبارەی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەبێ سه‌رۆك وه‌زيران بەربژێرێکی نيشتمانى بێت، لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت و نەبێتە مايه‌ى مشتومڕی نێوان لایەنەکان.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
راگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به نيگه‌رانييه‌كى زۆر و له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه له قه‌يرانێكى قووڵدايه. له كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويه‌كى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانه‌ى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سياسى، به ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سه‌ركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆكوه‌زيران كه مايه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ر‌ان و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له ده‌ستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٨-١٢-٢٠١٩