نوچە
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی کرد.
رۆژی هەینی (٢٧-١٢-٢٠١٩) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی کرد و رایگەیاند “پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەكەیدا دەڵێت “هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین”.