نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی به سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ رۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان و دروستكردنى يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان لايه‌نه كوردستانييهكاندا بگێڕێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
به بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له يه‌ك به يه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەنديی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى سهركردايهتيى گشتيى يه‌كێتى و ته‌واوى كاديران و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌يى و پێگه‌يه‌كى كاريگه‌ره، به سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ رۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق و خزمه‌تكردنى زياترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان لايه‌نه كوردستانييهكاندا بگێڕێت.
هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به ڕێزه‌وه يادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٧-١٢-٢٠١٩