نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان لەسەرەتای بڵاو کراوەکراوەکەی رایدەگەیەنێت، لە کوردستان هیچ سەرچاوەیەکی وەبەرهێنانی ماددەی هۆشبەر نییە و ئەوەی هەیە بەهۆی فراوانی سنورەکانی کوردستان دێتە ناوەوە٫ و بەشێکی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و عێراق داخڵی هەریم دەبێت، بۆیە پێویستە چاوکراوەتر بین و بەتایبەت لەسنورەکان بەهەرشێوەک بێ ڕێگەبگرین لەوانەی کار بۆ هێنانی مادەی هۆشبەر ەکەن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان لە ئاماری كاروچالاكییه‌كانی ساڵی ٢٠١٩ بڵاوی کردۆتەوە، کە ۱۷۱۲ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و لەو ژمارە تۆمەتبارانە، ٥٣٠ کەسیان سزا دراون.
هه‌روه‌ها ٢٣٠ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، لەگەڵ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نۆ هەزار و 215 شریت حه‌بی هۆشبه‌ر.
ئاشکراشی کرد، ئەو تۆمەتبارانەی پەڕاوەکانیان لە دادگا یەکلای نەبۆتەوە ژمارەیان هەزار و ا٨٢ کەسە، کە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
هاوكات دەستیشگیراوە بەسەر دوو ملیۆن و ٤٠٥ هەزار دینار و ١٥ هه‌زار و ٦٠ دۆلاری ساخته.
لە کۆتاییدا بەڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، سوپاسی هاوڵاتیان و هەموو دەزگا ئەمنییەکان دەکات، کە هاوکاریان کردوون.


