مۆسکۆ: رێگە بە دەستوەردانی تورکیا نادەین

0

نوچە-الجزیرە

ڕوسیا نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی لیبیا و دەستوەردانەکانی تورکیا لەم وڵاتە خستە روو.

کۆشكی کرملین لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: ئەوەی لە لیبیا ڕوودەدات، ئەنجامی دەستوەردانی دەرەکییە و هەر جۆرە دەستوەردانێکیش دۆخی ئەم وڵاتە بەرەو قەیرانی تەواو دەبات و ڕێگە لە ڕێککەوتنی لایەنەکان دەگرێت.

لە بارەی سیاسەتی تورکیا بۆ پشتیوانیکردنی لە دەوڵەتی مەرکەزی لیبیا و هەڕەشەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئەم وڵاتە، کرملین نیگەرانی خۆی خستۆتەڕوو و دەشڵێت ”بۆ ڕێگرتن لە خوێنڕشتن دەبێ هەر چی زووتر لایەنەکانی لیبیا بگەنە ڕێککەوتن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com