نوچە-ئاژانسەکان
هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢٦ی دیسەمبەر) ڕایگەیاند، دەبێ وەزارەتێکی سەربەخۆ پێکبهێنرێت، کە بەشێوەی کاتی وڵات ئیدارە بکات.
نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی نەسر، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: دەبێ وەزارەتخانەیەکی سەربەخۆ کاروباری وڵات بەشێوەی شەفاف و پرۆفیشناڵ و بە دوور لە دەمارگرژی راپەڕێنێت.
ئەم هاوپەیمانییە، کە لە لایەن حەیدەر عەبادیەوە سەرکردایەتی دەکرێ، جەختیش دەکاتەوە، ئەوەی ئێستا لە عێراق ڕوودەدات ئەنجامی حوکمڕانییەکی شکستخواردوویە.