نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەوەی، کە تائێستا لە ناو یەکێتی ناوی دەهێندرێت، کە ببێتە کەسی یەکەمی یەکێتی د. بەرهەم ساڵحە، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، کەسی یەکەمی یەکێتی، ئەنجوومەنی گشتیی دیاری دەکات.
لە ڕۆژی٢١-١٢-٢٠٢٠ چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشیمانی کوردستان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێكرد، نزیكەی ٥٠٠ ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتی ئەو حیزبە کاندید كرد، ئەمڕۆش ئەنجامی کۆتایی جیا کردنەوەی دەنگەکانی کۆنگرە ڕاگەیەندرا، تەنها کەسی یەکەمی یەکێتی ماوە دیاری بکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لوقمان وەردی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دیاری کردنی کەسی یەکەمی یەکێتی، ڕایگەیاند “دیاری کردنی پۆستی کەسی یەکەم لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشێوەی سەرۆک دەبێت، دیاری کردنی ئەو کەسەش، کە دەبێتە کەسی یەکەم و سەرۆکی یەکێتی بە دەنگدان دیاری دەکرێت”.
سەبارەت بە شێوازی دیاری کردنەکەی لوقمان وەردی، گوتی “دەسەڵاتی دیاری کردنی سەرۆکی داهاتووی یەکێتی نیشتیمانی لە دەستی ئەنجوومەنی گشتی حزبدایە و ئەنجوومەن دیاری دەکات، کێ دەبێتە سەرۆک و بەچ شێوازێک هەڵدەبژێردرێت”.