نادر رۆستی، پلانی دەستەی گەشتوگوزار بۆ سەری ساڵ ئاشکرادەکات

0

شلێر سەعید-نوچەنێت

گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزا ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ سەری ساڵ دەکات و بۆ ئەمساڵیش پلانی وردمان داناوە.

لە ساڵی ۲۰۱۸ هاتنی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان، گەیشتە ۳ ملیۆن و ۵۰ هەزار گەشتیار، تا ئێستا ژمارەی گەشتیارانی ساڵی ٢٠١٩، بڵاونەکراوەتەوە.
نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە پلانیان بۆ زیادکردنی ڕێژەی گەشتیاران لە ساڵی داهاتوو گوتی” دەستەی گەشتو گوزار دوو مانگ لەمەوبەر لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان کۆبوینەوە. تا ئامادەکاری بکرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکان بەکاری خۆیان هەستن، لەگەڵ میوان خانە، چێشتخانە، کەرتە تایبەتەکان و شوێنە گەشتیارییەکان هەماهەنگیان هەبێ و لەهەندێ شوێن ئاهەنگ بگێڕن و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایم قائیمقایەت بکەن. ئاهەنگی خۆش بۆ سەری ساڵ ئامادەکراوە”.

سەبارەت بە ئەگەری کەمبوونی گەشتیارانی ناوچەکانی عێراق و ناوەڕاست، بەهۆی بارودۆخی ئێستا و خۆپیشاندانەکان، نادر ڕۆستی دەڵێت: جارێ دیار نییە ئایا گەشتیار کەم یان زیاد دەکات و هیچ پشبینییەکمان نییە چونکە بارو دوخەکان بەردەوام لە گۆڕاندایە.

نادر رۆستی ئاشکرای کرد کە ” بۆ ساڵی ۲۰۱۹ لە پلانماندایە ژمارەی گەشتیاران بگەیەنینە ۳ ملیۆن و ۵۰۰هەزار “.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com