لە دوبز کورد و عەرەبی هاوردە کێشەکانیان تۆخ دەبێتەوە

0

شلێرسەعید-هەولێر

لە دوبز، کێشەی نێوان کوردی رەسەن و عەرەبی هاوردە، بەردەوامە، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دوبز دەڵێت، ئەرکی حکوومەتە ڕێگاچارە بدۆزێتەوە.

رژێمی بەعس لەکاتی شاڵاوی تەعریب، رووبەرێکی زۆر گەورەی لە ناوچە کوردییەکان بەناوی عەرەبی هاوردە کرد. لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر جارێکی تر ئەم سیاسەتە بەرامبەر کوردی ناوچە کوردییە کێشە لەسەرەکان دووبارەکرایەوە. ئێستا لە (دوبز) گەورەترین کێشەی دانیشتوانە.
(جاسم عەبدولڕەحمان ) سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دوبزی سەر بە پرێزگای کەرکوک، سەبارەت بەم کێشەیە لە لێدوانێكی تایبەتدا بە نوچە نێتی ڕاگەیاند”کێشەی زەوی و زار لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەردەوامە. بەتایبەت لە دوبز، دەتوانم بڵێم کێشەی سەرەکی ناوچەکەیە، چونکە حکوومەتی پێشووی بەغدا کوردی نەفی کرد زەوی و زارەکانی دایە عەرەبەکان، لە ئێستا دا کوردەکان گرێبەستی زەوییەکانیان هەیە و لەهەمان کات عەرەبەکانیش هەیانە”.

سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دوبز دەڵێت” تا ئێستا ئەو کێشانە یەک لا نەکراوەتەوە. دەبی ئەوە خەمی حکوومەتی هەرێم بێت. ئەم کێشيیە بە ئێمە چارەسەر ناکرێت بۆیە هەموو داواکاریەکانمان داوەتە (خالید شوانی) وەزیری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی ئیتحادی، دەبێ لە وێوە چارەسەر بکرێت و ماف بۆ خەڵکی ناوچەکە بگەڕێتەوە نەک کێشەی کوشتن و کێشەی گەورەتری لێ دروستبێ” .

دوبز شارێکە لە سنووری لەناوچە دابڕێنراوەکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کە کێشەی زەوی لە گەڵ عەرەبی هاوردە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com