نوچە-ڕۆیتەرز
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە پاریزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا،لانی کەم ٥ میلیشای سەر بە ئێران کوژران.
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی چەند فڕۆکەیەک کە دیار نییە هی کام وڵات بووە.هێزێکی میلیشایی سەر بە ئێران کرایە ئامانج و تیدا لانی کەم ٥ کەس کوژراون.
ئەم هێرشە دوای ئەوەی دێ، کە ڕۆژی ڕابردوو سوپای سالاری ئیسرائیل هۆشداری دایە ئێران و گوتی: ڕێگە نادەن بە ئێران لە رووی سەربازییە پێگەی خۆی لە سوریا قایم بکات.
چاودێرانی سەربازی دەڵێن: ئەم هێرشە ڕاستەوخۆ لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر هێزەکانی ئێرانی ئەنجام دراوە.