نوچە-المیادین
بەسینە شەعبان، ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد دەڵێت: عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
بە گوتەی ڕاوێژکاری ئەسەد،هۆکاری ئەم دوورخستنەوەیە بۆ نەبەستراوە بوونی عادل عەبدولمەهدی بە واشنتۆن دەگەڕێتەوە،هەر بۆیە ئەمریکا ئامادە نەبوو پشتی بگرێت.
ڕاوێژکاری سەرۆکی سوریا هەروەها ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی لە سوریا دەپارێزێ، وێڕای ئیسرائیل رێگری دەکەن لە گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان.