دکتۆر بەشیر حەداد روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە” هەندێ پەیج و ماڵپەڕ هەواڵی بێ بنەمایان داناوە”.

ڕۆژی ٢٤-١٢-٢٠١٩، پەرلەمانی عیراق یاسای هەڵبژاردنەکانی هەموارکردەوە، بەهۆی هەبوونی تێبینی لەسەر هەمواترکردنەوەکە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد، بەڵام دواتر هەندێ هەواڵ بڵاوکرایەوە کە گوایە د. بەشیر حەداد، دەنگی بە پڕۆژە یاساکە داوە،

ئەمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی د. بەشیر حەداد روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەم هەواڵانە بە ناڕاست لە قەڵەم دەدات “لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە بابەتی دەست بەرزکردنەوەی دکتۆر بەشیر حەداد، بۆ مەسەلەی دواخستنی خشتەی قەزاکان بووە، نەک بۆ بابەتی پڕۆژەیاساکە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە یەکێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان داوای لە دکتۆر بەشیر کرد، کە ئایا ئەویش لەگەڵ ئەوەیە خشتە دوا بخرێت یان نا. هیوادارین میدیاکاران لە کاتی دانانی هەر هەواڵ و بابەتێک وردتر بەدواداچوون بکەن، تاوەکو خۆیان تووشی هەڵە نەبن و ناو و ناوبانگی کەسانی دیکەش نەزڕێنن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com