نوچە-سپۆتنیک
وەزیری دەرەوەی رژێمی بەشار ئەسەد دەڵێت، چاوەڕوان ناکەن ساڵی ٢٠٢٠ قەیرانی سیاسی و ئەمنی لەم وڵاتە کۆتایی بێت.
وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوی سوریا دەڵێت: ئەمریکا لە سەرەتاوە پیلانی بۆ سوریا داڕشت و سوریای گەیاندە ئەمڕۆژە.
لە بارەی ئاستی پەیوەندیەکانی دیمەشق ومۆسکۆ، وەلید موعەلیم دەڵێت: هەماهەنگی و هاوکاریەکانمان لەگەڵ روسیا لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و لە بارەی ئابوریشەوە پلانی ستراتیژیمان واژۆ کردووە.
لە بارەی داهاتووی قەیرانی سوریا، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەڵێت، کە ساڵی داهاتووش پێمانوانییە قەیران لە سوریا کۆتایی پێبێت.