ناڕەزایەتییەکانی ئێران سەرکوت ناکرێت

0

نوچە: مورادی

رژێمی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردووی وڵاتەکەی بە توندترین شێوە رووبەڕوویان بووە و توانی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات. رۆژنامەوانێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت ”نارەزایەتییەکان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژتریش قوڵتر دەبێتەوە، کەوابێ ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکی کاتی دامرکاوە، بەڵام سەرکووت نەکراوە و ناکرێت.

لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردوو لە بەشێک لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گرانکردنی نرخی بەنزین گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا. بەپێی زانیارییەکان، ١٥٠٠ کەس کوژراون و بەهەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش دەستبەسەر کراون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، نوسەر و رۆژنامەوان، لەبارەی ناڕەزایەتییاکان لە ئێران ڕایگەیاند: ناڕەزایەتیەکان لە ئێران بەرهەمی کەڵەکە بوونی چڵ ساڵەی ویست و خواستی ڕەوای خەڵک بەهۆی دیکتاتۆرییەت و پاوانخوازێتی دەسەڵاتێکی فۆندامێنتاڵی ئایینییە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە ئەو هۆکار و دیاردانەی، کە لەسەر ئەساسی وان وەک خواستی ڕەوا و مەشروع ناڕزایەتی سەری هەڵداوە چارەسەر نەکراوە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژتریش قوڵتر دەبێتەوە، کەوابێ ناڕەزایەتیەکان بەشێوەیەکی کاتی دامرکاوە، بەڵام سەرکووت نەکراوە و ناکرێت.

لەبارەی چۆنیەتی پێشگرتن بە سەرکوتی خەڵک لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، شاهۆ حوسێنی دەشڵێت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەداخەوە لەماوەی چڵ ساڵ دەسەڵاتی ئەو حکوومەتە دژگەلی و دژ مرۆڤەدا لەحاند جینایەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی زۆر بێدەنگ بوون، گەورەترین شێوەی پشتیوانی بۆ پێش گرتن بە سەرکووتی ئەو گەلە چەوساوەیە، تاراندنی حکوومەت، وەک دەسەڵاتێکی نامەشرووع لە نیزامی نێونەتەوەیی و گوشاری ناوەندەکانی نێونەتەوەیی بۆ سنووردارتر کردن و پێش گرتن لە دەست بە چەک و چۆڵ و کەرەسەی سەرکوت ڕاگەیشتن و لەلایەکی دیکە پشتیوانی لە نوێنەرانی راستەقینەی خەڵکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com