کاتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی کونگرەی یەکێتی ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرەی حزبەکەی لە قۆناغی کۆتایی دان و زۆربەی مەڵبەندەکانیش دەستیان پێکردووە.

لە ڕۆژی٢١-١٢-٢٠٢٠ چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشیمانی کوردستان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێكرد، نزیكەی ٥٠٠ ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتی ئەو حیزبە کاندید كرد، تاوەكو ئێستاش جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامە.     

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، لوقمان وەردی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی کۆنگرەی حزبەکەی، ڕایگەیاند “بۆ ماوەی دوو ڕۆژە دەستكراوە بە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتیی یەكێتی نیشتمانی و ئێستاش جیاکردنەوەی دەنگەکان لە قۆناغی کۆتایی دان، زۆربەی مەڵبەندەکانیش دەستیانپێکردووە، پێشبینی دەکەم ئەم شەو پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی پێبێت و ڕەنگە بەیانی و دووبەیانی ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەندرێت”.     

سەبارەت بە هۆکاری خاوی جیاکردنەوەی پرۆسەکەش وەردی، گوتی “هەریەک لە بازنەکانی سلێمانی، کەرکوک، هەولێر جیاکردنەوەیان قورسبوو، چونکە ڕێژەی کورسییەکانیان زیاتر بووە، بەو پێییەش، کە جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەیەکی زۆر شەفاف، لەبەردەوام کامێرا و شاشەی تیڤی بووە، یەک بەیەکی وەرەقەکان هەژمار دەکرێن و دەنگەکان دەنووسرێن، بۆیە پڕۆسەیەکی خاو بوو”.  

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی سەبارەت بە شێوازی کۆنگرەکە، دەڵێت “دەتوانم بڵێم شێوازی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نمونەیەکی زۆر جیاواز بوو لەگەڵ کۆنگرەکانی تر و هێزەکانی دیکەش، بەشێوازێکی زۆر باش تەنزیم کراوە”.  

سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری ژنان لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات، هەڵبژاردن کراوە لە ئۆرگانە حزبییەکان، بەپێی هەڵبژاردن نسبەی کۆتا دانراوە، بەڵام لە هەندێک شوێن ئافرەتان کۆتایان تێپەڕاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com