نوچە: مورادی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سرووشتیه‌كانی پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كراوه گرێبه‌ستێكی زۆر گرنگ و نموونه‌ییه له جیهاندا، به‌ڵام كێشه له ناڕوونی داهاتەکەیەتی.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕاگه‌یاند: فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌و نرخه‌ی ئێستا په‌یوه‌سته به‌و گرێبه‌سته‌ی كراوه و نه‌وتی هه‌رێم به نرخی كه‌متر نافرۆشرێت و ئه‌و پرسه‌ش پرسێكی گرنگه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ش زۆر گرنگ و نمونوه‌ییه و له دونیادا زۆر كه‌من ئه‌مجۆره گرێبه‌ستانه، چونكه كاتێك گرێبه‌ستێك كراوه كۆمپانیاكه هیچ پاره‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت واته ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌دۆزێته‌وه كۆمپانیاكه هیچ پاره‌یه‌كی ده‌ستناكه‌وێت.
کاروان گەزنەیی گوتیشی “كاتێك نه‌وت ده‌دۆزێته‌وه كۆمپانیاكه به‌شێك له‌پاره‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كاری گه‌ڕان بۆ نه‌وت پێیده‌درێت و ئه‌وبه‌شه‌ی كه قازانجی نه‌وته، له نێوان هه‌ردوولا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی گرێبه‌سته‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه ناتوانین وه‌كو ده‌وڵه‌ت نه‌وت هه‌نارده بكه‌ین و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش كراوه جورێكی باشه، به‌ڵام كێشه له‌داهاتی نه‌وته نه‌ك ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كراوه.
ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مان دەشڵێت “داهاتی نه‌وت ناڕوونی تێدایه له شه‌فافیه‌ت، ئێمه له كوردستان كێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه و كێشه‌كه ئه‌وه‌ی نازانین چه‌نده نه‌وت ده‌فرۆشرێت، و نازانین داهاته‌كه‌ی چه‌نده و چه‌ندی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی”.