ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیران ئاشكرا دەکرێ

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە جەخت دەکاتەوە، کە ئەوان گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمانن، هەر بۆیە ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٤ی دیسەمبەر) بڕیارە ناوی کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاشكرا بکەن.

احمد الاسدی ئاماژە بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڕۆژی ڕابردووی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە دەکات و دەڵێت، لە دانیشنەکەی ئەم هاوپەیمانێیەدا جەخت لە سەر کاندید کرانی قصی السهیل، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کراوەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لە سەر کاندیدی ئەم هاوپەیمانەتیە بدرێت. 

الاسدی هەروەها جەخت دەکاتە سەر بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ تێكڕای فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com