بوونی داعش لە کەرکوک بووەتە مەترسی

0

نوچە: مورادی

هەزاران خێزانی چەكدارانی داعش لە كەمپەكانی كەركوك جێگیركراون، ئەوەش مەترسی جدییە بۆ ئێستا و ئایندەی شارەكە. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت ”ناشارەزایی لایەنە ئەمنییەکانە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، جێگیركردنی خێزانی داعش مەترسی جددییان بۆ ئێستا و ئایندەی شاری كەركوك هەیە، ئەو كەسانە لە ‌كەمپەكانی لای پارێزگای موسڵ هێندراونەتە كەركوك و لە كەمپەكانی لەیلانی یەك و لەیلانی دوو، خاڵە بازیانی و یارنجە جێگیركراون، بەئاشكرا ئێستاش پشتیوانی بۆ چەكداران و گروپی تیرۆریستیی داعش دەردەبڕن، بۆیە بەمەترسی بۆسەر شارەكەمانی دەبینین”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی جێگیرکردنی هەزارانی خێزانی داعش لە کەمپەکانی کەرکوک ڕایگەیاند: جێگیر نەکراون، بەڵکو بۆ خۆیان هاتوون و لە ناو شاری کەرکوکن نەک دەورووبەر، ئەوەش لە ئەنجامی ئەوەیە ئەو کەسانەی لە دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوکدان خەڵکی کورکوک نین و نایانناسن.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت، کەسی وا هەیە بە دەیان تاوانى ئەنجامداوە ، کەچی ئێستا لە ناو کەرکوک لە گەڕەکەکان دادەنیشێ و پێشتر لەبەر ئاسایش نەیاندەوێرا و ئێستا ئاسایش نەماوە بۆیە بۆ خۆیان دێن و دەچن. دەشڵێت، ئەگەر لە هەموو گەڕەکەکانی کەرکوک لێکۆڵینەوە بکرێت و کەیسە کۆنەکانیان هەڵبدرێتەوە بێگومان سەدان کەس لەوانە دەستگیر دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com