شیعه‌ له‌ جیاتی سوننه‌ و كورد گۆڕانكاری ده‌كات

0

نوچە: مورادی

ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە خولی پێشوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی یاسادانان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ ژێر فشار دایه‌ و شیعه‌ له‌ جیاتی سوننه‌ و كورد گۆڕانكاری ده‌كه‌ن.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لەبارەی دۆخی نوێی عێراقەوە ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌ی یاسادانان له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ ژێر فشارو هه‌ڵچووندایه‌ و یاساكان یاسای سرووشتی نابن و به‌مجۆره‌ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌و گرێی گه‌وره‌ له‌ خۆ ده‌گرن و ئه‌نجامه‌كانیشی باش نابن و به‌وجۆره‌ نابێت كه‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ده‌كات.

زانا رۆستایی دەشڵێت، لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانیش كه‌مینه‌ن له‌نێو په‌رله‌مان و ناتوانن له‌ ئه‌نجامی ده‌نگدان خۆیان بسه‌پێنن، ئه‌گه‌ر هاتوو پێشتر جۆرێك له‌ رێككه‌وتنییان نه‌كردبێت. گوتیشی ”ئێستاش به‌شێك له‌ شه‌قامی عێراق، كه‌ شیعه‌یه‌ گوڕانكاری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سیاسه‌ت و یاساكان ده‌هێنن بۆ هه‌موو عێراق و له‌ جیاتی سوننه‌ و كوردیش.

لەبارەی پەیوەندی كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، رۆستایی گوتی “مامه‌ڵه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتوو روون نییه‌، چونكه‌ نازانرێت حكوومه‌تی داهاتووی عێراق چ جۆره‌ سیاسه‌تێك پیاده‌ ده‌كات، ئایا به‌رده‌وامبوونه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی و گه‌شه‌دانه‌ به‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌ركه‌زیه‌ت و لاوازكردنی فیدراڵیه‌ته‌، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ زیانی كورد ده‌بێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو لەوبڕوایەدایە، کە “ئه‌م پێشه‌كییانه‌ی به‌دی ده‌كرێت له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ داهاتوومان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و كێشه‌ی زیاتر ده‌ڕوات و روو له‌بارێكی ئاسایی نییه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com