وەزیری ئەوقاف، بەشداری نوێژی جەژنی لەدایکحبوونی مەسیح دەکات

0

شلێر سەعید: هەولێر

کریستیانەکان لەهەولێر و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحیان کردەوە. وەزیری ئەوقافیش بەشداری نوێژی جەژنیان دەکات.

ماوەی ٢هەزارە ساڵە یادی جەژنی لەداقیکبوونی مەسیح لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە. ئەمساڵیش لە ٦٠ دێر ئەم مەراسیمە بەڕێوەدەچێت. ٢٥ی مانگی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جەژنی کریستیانەکانە کە تێیدا نوێژ و نزادەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن. کریستیانەکان دوو نوێژی تایبەتیان هەیە یەکەمیان نوێژی سەپرایە و نوێژی دووەم نوێژی لەدایکبوون (قەداسی لەدایکبوون) ـە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەو قاف بەنوچەنێتی ڕاگەیاند”وەک هەمیشە و کولتوورێکی جوانی کورد بێ جیاوازی، مسوڵمانان پیروزبایی جەژن لە کرستیانەکان دەکەن. شەوی ڕابردوو وەزیری ئەوقاف پشتیوان سادق بەشداری نوێژی جەژنی کرستیانەکانی لە کەنیسەی ئوم نور لە عەنکاوە هەولێر کرد. ئەمڕۆش ۲۵ـ۱۲ـ۲۰۱۹ بەهەمان شێوە وەزیری ئەوقاف لەگەڵ ستافێکی تایبەت سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن لە شارۆچکەی عەنکاوە، کە جەژنی کرستیانەکانی تێدا بە ڕێوەدەچێت”.

شایانی باسکردنە کە کوردستان تاکە شوێنە لە ناوچەکە کە جەژنی مەسیحییەکانی بێ ترس و بە ئازادی تێدا بەڕێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com