بۆچی یەکگرتوو شەش مانگ بەستنی کۆنگرە پێش دەخات؟

0

شلێر سەعید: هەولێر

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، ئەندامێکی کۆنگرە دەڵێت: لەمەودوا یەکگرتوو بە دنیابینییەکی نوێوە دێتەوە مەیدانی کارکردن.

بڕیارە (٢٨-٢٩/١٢/٢٠١٩) یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجام بدات، کە دەکاتە شەش مانگ زووتر لە وادەی ئاسایی.

ئەبوبەکر سلێمان، ئەندامی کۆنگرە لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی ڕاگەیاند” یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، وەک لایەنێکی کاریگەر لە گۆڕەپانە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، ئازایانەو بێ ترسان کۆنگرەکانی لە ئان و ساتی خۆیدا ئەنجامداوە. بارودۆخ و گۆڕانکارییەکان نەیانتوانیوە کۆنگرەکان دوابخەن”.

سەبارەت بە هۆکاری پێشخستنی کاتی کۆنگرە ئەبوبەکر سلێمان ڕایگەیاند” دوای هاتنە پێشی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەم خولە، یەکگرتوو بڕیاریدا، کۆنگرەی هەشتەم بۆ ماوەی شەش مانگ پێش بخات. تا بە دید و تێڕوانین و دونیابینیەکی نوێوە، چوار ساڵی ئایندە ڕەنگڕێژ بکات و ڕووبەڕووی ئاستەنگ و تحدیاتەکان ببێتەوە”.

لەبارەیئەگەری گۆڕانکارییەکان لەدوای ئەم کۆنگرەیە، ئەو ئەندامەی کۆنگرەی یەکگرتوو دەڵێت”کۆمەڵێک گۆڕانکاری و ئیزافە و لابردن، لەسەر پێشنیاری ئامادەبوانی کۆنفڕانس هاتونەتە ئەنجامدان. ئەمە جگە لەو چوار کۆنفرانسەی ئەنجامدراوە، کۆنفرانسی لۆکاڵی سەرجەم مەڵبەندەکان بۆ سنووری ڕێکخستنەکانیان بۆ هەمان مەبەست بەستراوە. لە ئێستادا ڕەشنووسی پەیڕەو و پڕۆگرام تەواو ئامادەیە بۆ ئەوەی لە کۆنگرەدا پەسند بکرێت و ببێت بە دەستوری یەکگرتوو بۆ چوار ساڵی ئایندە”.

ئەبوبەکر سلێمان ئەوەشی ڕاگەیاند”بە دڵنیاییەوە یەکگرتوو بە دونیابینیەکی نوێوە لە ئایندە، دێتەوە خزمەتی هاووڵاتیان و تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی، وەک زەڕوڕەتی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و فیکری و سیاسیی دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی کوردستانی و ناوچەکە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com