نوچە-ئەلمیادین
پێگەی ئەلمیادین، ڕێککەوتنی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە سەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکرا دەکات.
پێگەی ئەلمیادین، ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٥ی دیسەمبەر بە پشت بەستن بە زانیاری تایبەت ڕایگەیاند: لایەنە سیاسییەکان لە سەر کاندیداتۆری (اسعد العیدانی) پارێزگاری بەسڕە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتوون.ئەلمادین ئاشکراشىدەکات، کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەنگییەک پێکهاتووە و پێدەچێ العیدانی ئەرکدار بکرێت، کە کابینەی حکومەتی نوێ پێکبهێنیت.