نوچەنێت
لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی تایبەت، بە بەراوردکردنی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی فنلەندا دەستگیرکرا.
ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسێکی کورد بەناوی (محەمەد پەرهامە) ئەندامی ئەنجوومەنی شاری بروجەردی لوڕستان، تۆمارێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە تێیدا بەراوردی تەمەنی خامنەیی و سانا مارین، سەرۆک وەزیرانی فنلەندا دەکات.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، دادگاکانی ئێران بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دامرکاندنەوەی ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ محەمەد پەرهام دەرکردووە و تۆمەتی سوکایەتیکردن بە خامنەیی دەدەنە پاڵ.