نوچەنێت
بڵاوبوونەوەی كاندیدكردنی (ئەسعەد عێدان) پارێزگاری بەسڕە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندەرانی توڕەکرد و ژمارەیەک بارەگای حزبییان سوتاندو چەند ڕێگەیەکی سەرەکیشیان لە بەغدا داخست.
دوێنێ کاندیدکردنی(ئەسعەد عێدان) پارێزگاری بەسڕە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوبۆوە. ئەمە خۆپیشاندەرانی توڕەترکردوو سەرجەم ئەو کاندیدانە ڕەتدەکەنەوە کە لەلایەن حزبە سیاسییەکان دیاری دەکرێن و دەڵێن”ئەوانە بەشێکن لە گەندەڵی”.
سوتاندنی ژمارەیەك بارەگای حزبەسیاسییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە. لەوانە بارەگاکانی(حزبی دەعوە، رەوتی حیكمە، ڕێكخراوەكانی بەدر و عەسائیب ئەھلولحەق).
هاوکات ڕێگەی محەمەد قاسمیان چەند ڕێگەیەكی دیكەی سەرەكی لەلایەن خۆپیشاندەران لە پارێزگای نەجەف داخراون.