شلێر سەعید: هەولێر
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێمە ناڕازین لە تێپەڕاندنی یاسای ماددەکانی ۱۵ و ۱٦ی هەڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ۲٤ـ۱۲ـ۲۰۱۹ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنی پڕۆژەیاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه. به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی ١٥-ی پڕۆژه‌یاساكه، بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاوه بچووك ده‌كرێته‌وه بۆ قه‌زا و تێیدا یه‌كه‌م و زۆرینه سه‌رده‌كه‌وێت و سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی دیكه ده‌فه‌وتێن.
کوتلە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگرەی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا دژی تێپەڕاندنی ماددەکانی (۱٥ و ۱٦) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، لەبارەی تێپەڕاندنی ماددەکانی ۱۵ و ۱٦ لە پەرلەمان ڕاگەیاند ”ئێمە کۆمەڵێک تێبینیمان هەیە ڕای دەگەیەنین بۆ ڕای گشتی، کە تجاوزی ئەو دەقەی ئەسڵیەی، کە لە یاساکەدا هاتبوو دیراسەکی باش کرابوو ڕای لەسەر وەرگیرابوو بۆ بچوککردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ سەر ئاستی قەزاکان.
موسەننا ئەمین دەشڵێت، ئەوەی کرا هەوڵێکی پێشوەخت بوو بۆ شێواندنی هەڵبژاردن و دروستکردنی کێشەی فەنی، کە لە دەیان پارێزگاکانی عێراق دا هەیە، تاکو هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت”.