نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و بەشێکیش لە فراکسیۆنە شیعە و سوننەکان بایکۆتی دانیشتنەکەمان کرد.
پڕۆژهیاسای ههڵبژاردنهكانی عێراق، له (٥٠) مادده پێكهاتووه، ناکۆکی لایەنەکان لەسەر ماددهكانی ١٥ و ١٦یە، هەریەکە لەو ماددانەش پهیوهستن به داواكاری خۆپیشاندهران، پرسی بچووككردنهوهی بازنهكانی ههڵبژاردن و ڕێگرتن لهوانهی خاوهنی دوو ڕەگەزنامەن، كه خۆیان بپاڵێون.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەڵبژاردن، ڕایگەیاند “تاکو ئێستاش پڕۆسەی دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامەی هەیە، بەڵام لەکاتی دەنگدا بە بڕگەی (٦) لە ماددەی (١٥)ی پڕۆژەیاساکە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و بەشێک لە فراسیۆنە شیعە و سوننەکان، کە تێبینییان لەسەری هەبوو، بایکۆتی دانیشتنەکەمان کرد و دەنگمان پێنەدا”.
دووبەردانی گوتیشی “پێشتر فراکسیۆنەکانی سەر بە سائیروون و حەلبووسی ئامادەکارییان کردبوو، کە بە هێزەوە بێنە هۆڵی پەرلەمانەوە، بۆئەوەی کورد و لایەنەکانی دیکەی ناکۆک لەسەر بڕگەی (٦)-ی ماددەی (١٥)-ی پڕۆژەیاساکە نەتوانن رێگربن لە تێپەڕاندنی”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختیشیکردەوە و گوتی “بەبێ کورد و ئەو لایەنانەشی بایکۆتی دانیشتنەکەمان کردووە، ١٧٧ ئەندام پەرلەمانی دیکە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوونە، بەمەش توانییان ڕێژەی یاسای دانیشتەنەکە تەواوبکەن و ماددەکە تێپەڕێنن”.