هێزێکی هاوپەیمانان گەیشتە خانەقین

0

نوچە-بغداد الیوم

دوابەدوای جووڵە سەربازیەکانی داعش لە ناوچەکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هێزێکی رەوانەی خانەقین کرد.

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گفتوگۆ لەگەڵ پێگەی بغداد الیوم، جێگیربوونی ئەم هێزەی هاوپەیمانانی لە خانەقین پشتڕاست کردۆتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، هاوپەیمانان بە ناردنی ئەم هێزە، بە وردی چاوذیری دۆخی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە دەکەن.

سەرچاوەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بەغدا لە ترسی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی خانەقین، هێزێکی زۆر ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووە.

سەرچاوەکە جەختیش دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی هێزەکانی پێشمەرگە نەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە، ئەو شوێنانە هەروا نائارام دەمێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com