ئاماری کوژراوەکانی ئێران بڵاو دەبێتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

هەر یەک لە پاڕیزگارەکانی خوزستان و کرماشان دەڵێن، لە رۆژانی داهاتوودا ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران بڵاو دەکەنەوە، کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە کوژراون.

غوڵام رەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان لە لێدوانیکدا گوتی: لە بارەی ژمارەی دروستی کوژراوەکانی ئەم پارێزگایە دەکۆڵنەوە و لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا ئاشکرای دەکەن.

هاوکات پاڕیزگاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئاماری قوربانیانی ئەم خۆپیشاندانە ڕادەگەیەنێن، بەبێ ئەوەی ئامادە بێ زانیاری ورد لە بارەی بریندارەکان و ژمارەی دەستگیرکراوەکانی ئەم پارێزگایە بخاتەڕوو.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە بە بڕیاری عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لانی کەم ١٥٠٠ کەس لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی کوژراون.

بەرپرسانی ئێرانی تا ئیستا ئامادە نەبوونە زانیاری ورد لە بارە لایەنەکانی ئەم ڕووداوانە بخەنەڕوو.

دوای ئەوەی ڕاپۆرتەکەی رۆیتەرز بڵاو بووەوە، ئەمریکا ڕایگەیاند، کە دەبێ ئەنجامدەران و بڕیاردەرانی ئەم سەرکوتەی خەڵکی ئێران بە سزا بگەن و زیاتر لە رابردوو رژێمی ئێران لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گۆشەگیر بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com