نوچەنێت
پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدات و پەرلەمانە کوردەکان تێبیان لەسەر مادەی ۱۵ و ۱٦، هەیەو پێیان وایە، زیان بەناوچە کوردستانییەکان دەگەیەنێت.
پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له ٥٠ مادده پێكهاتووه و کێشە لەبارەی هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی ١٥ و ١٦ هه‌یه، کە په‌یوه‌ستن به داواكاری خۆپیشانده‌ران و پرسی بچووككردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕێگرتنه له‌وانه‌ی خاوه‌نی دوو ڕەگەزنامەن، كه خۆیان بپاڵێون.
ئەڵماس فارس، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لیژنەی یاسایی سەبارەت بەم هەوڵە بەنوچە نێتی ڕاگەیاند” کوبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەتە بە پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا لەسەر ماددەکانی ١٥ و ١٦ی پرۆژەیاساکە گفتوگۆ دەکەین، وەکو کوردەکان و چەند فراکسیۆنێک تێبینیمان لەسەر بچووککردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن بۆ ئاستی شارۆچکە و نیازی سەپاندنی سەدا سەدی لیستی تاک لەبری لیستی لایەنە سیاسییەکان، هەیە”.
ئەلماس فارس روونیكرده‌وه” مادده‌ی ١٥ رایه‌كی تێدایه كه بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و بچووك بكرێته‌وه بۆ سنووری قه‌زا و هه‌ر كورسییه‌ك بازنه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌وە هه‌وڵدانێكه بۆ بچوككردنه‌وه‌ی لایه‌نه بچوكه‌كان و هه‌وڵێكیشه بۆ زیاتركردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی سوننه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد، به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كورد و سوننه به‌یه‌كه‌وه‌ن”.