کەشناسی هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی داهاتوو شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣-١٢-٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت”نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى چوارشەممە ٢٥-١٢-٢٠١٩، کاریگەریەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان. لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە سەرەتا لەسەر ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک بارانبارین دەست پێدەکات. پاشان لە شەودا لە زۆربەى ناوچەکان باران دەبارێت”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ڕۆژى پێنج شەممە تەواوى هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارانبارینە، ئاستى باران مامناوەند دەبێت. ڕۆژى هەینى بارانبارین بەردەوامى دەبێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات. هەندێك جار خێرایى با زیاد دەکات و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

لە ڕاگەیێندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە” ئەم شەپۆلە بەفرو سەرمایە تا ڕۆژی شەممە، بەردەوام دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com