شلێر سەعید-هەولێر
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: لەمەودوا قوباد تاڵەبانی، دەسەڵاتی حزبی دەبێت و وەکو پێشوو نابێ. یەکێتی دەچێتە ناو قۆناغێکی نوێی کارکردنەوە.
رۆژی ٢١-١٢-٢٠١٩، کۆنگرەی چوارەمی یەکێی نیشتیمانی کوردستان، بە بەشداری هەزارئەندام بەسترا، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کۆنگرەیە، دەبێتە یەکەم کۆنگرەی دوای سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال.
ڕابەر سەید برایم، ئەندامی كۆنگرهی چوارهمی یهكێتی بە نوچەنێتی ڕایگەیاند: کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و ئاراممان بەڕێکرد. ئەمڕۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنی گشتیی سهركردایهتی ڕادەگەیێندرێت.
بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت”کۆنگرە کوتایی هاتوە تەنها جیاکردنەوەی دەنگەکان ماوە. یەکێتی کەوتۆتە ناو قۆناغێکی نوێ و نوێبوونەوە بێگومان گۆڕانکاری زۆر روودەدات”.
سەبارەت بە ئەنجامی کۆنگرەو کاریگەرییەکانی لەسەر حزبەکەو دۆخی هەرێمی کوردستانیش، ڕابەر سەید برایم پێیوایە” یەکێتی دەچێتە قۆناغێکی نوێی کارکردنەوە. هەروەها هەموو کوردستان و حزبەکان چاویان لەو کۆنگرەیە کە بەعەقڵێکی نوێ و سیاسەتێکی نوێ کاربکات. بەدڵنیایی گۆڕانکاری باشی دەبێت”.
لەبارەی پۆست رۆڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامەکەی کۆنگرەی یەکێتی، گوتی”جاران قوباد تاڵەبانی، لەناو حزب دەسەڵاتی نەبوو بەڵام ئێستا کە ئەندامی سەرکردایەتییە کاریگەری ئەرێنی باشی دەبێت”.