نوچە-بغداد الیوم
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ سێشەممە،٢٤ی دیسەمبەر وردەکاری کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە ماڵی هادی عامری ئاشكرا دەکات، کە تایبەت بووە بە هەڵبژاردنی کەسێک بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ڕۆژی ڕابردوو لە ماڵی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دانیشتنێکی نهێنێ و داخراو ئەنجام دراوە و تیایدا گفتوگۆ لە سەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە کۆبوونەوەکەی ماڵی عامری لە سەر داوای هاوپەیمانی هێزەکانی عێراق بەرێوەچووە و بە وردی لە سەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ئینتقالی، گفتوگۆ کراوە.
هەر ئەمڕۆ، بڕیارە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە بەرێوەبچێت و ناوی کاندیدی کۆتایی ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاشكرا بکرێت.