ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیران ئاشكرا دەکرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە، جەخت دەکاتەوە  کە ئەوان گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمانن، بۆیە ئەمڕۆ (سێشەممە)،٢٤ی دیسەمبەر بڕیارە ناوی کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشكرا بکەن.

احمد الاسدی، ئاماژە بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڕۆژی ڕابردووی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە دەکات و ڕایگەیاند: لە دانیشتنەکەی ئەم هاوپەیمانێیەدا جەخت لە سەر کاندید کرانی قصی السهیل، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کراوەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ، بڕیاری کۆتایی لە سەر کاندیدی ئەم هاوپەیمانێتییە بدرێت.

الاسدی هەروەها جەخت دەکاتە سەر بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە، لەگەڵ تێكڕای فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com