نوچە-سومریە نیوز
حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، هیچ کەسیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید نەکردووە.
لە بەیانی فەرمی حزبی دەعوەی ئیسلامی، کە ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٣ی دیسەمبەر) بڵاوکرایەوە هاتووە: فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەشێکە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردەوە و پابەندی هەر جۆرە بڕیارێکە، کە لە چوارچێوەی دەستوری ئەم وڵاتە بێتە کایەوە.
ئەم بەیانەی هاوپەیمانی لە کاتێکدایە، کە پێشتر دەگوترا ئەم هاوپەیمانییە، قصی السهیل- ی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کردووە.