لیژنەی پێشمەرگە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادە دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەکەمان ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد.    

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٣/١٢/٢٠١٩) لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبووەوە و چەند پرسێکی تاوتوێکرد. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ڕیڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان، ڕایگەیاند “لیژنەکەمان ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆی لەسەر کرا، دوای خوێندنەوە و وەرگرتنی راو سەرنجی ئەندامانی لیژنەکەش، بڕیاردرا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت”. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کردن بوو لەسەر ئەو ڕاپۆرتەی، کە لیژنەکەمان لە ئەنجامی سەردانی بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئامادەی کردبوو، کە داواکاری پێشمەرگە و کەموکورتییەکانی خوی گرتبوو. 

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە گوتیشی “تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باسکردن بووە لە پێدانی ئەو سوپاسنامانە، کە لیژنەکە بە دوو خۆبەخشی دابوو، کە لەکاتی شەڕی دژی داعش رۆلێکی گەوەرەیان ھەبووە، لە ھاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووی تەندروستی”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com