نوچە-بغداد الیوم
ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیروون لە پەرلەمانی عێراق، پەیامێک ڕوو بە خۆپیشاندەران بڵاودەکاتەوە.
محمد الغزی، ئەندامی هاوپەیمانی سائیروون لە پەرلەمان، کە ڕاستەوخۆ لە لایەن موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر پشتیوانی دەکرێ، دەڵێت: دڵنیایی دەدەن بە خۆپیشاندەرانی عێراق، کە کاندیدی لایەنە سیاسییەکان مەگەر بە سەر تەرمی ئێمەدا تێپەڕ بێت، ئەگینا دژایەتی هەر جۆرە رێککەوتنێک دەکەین.
الغزی جەختیش دەکاتە ەسەر بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکانی عێراق و دەشڵێت ”تەنها کەسایەتییەکی بێ لایەن دەتوانی عێراق لەم دۆخە مەترسیدارە بپەڕێنێتەوە”.