سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر هێڵی گەرم ده‌كاته‌وه‌

0

شلێر سەعید ـ هەولێر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكوومه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، هێڵی گەرم دەکاتەوە و دەڵێن: بەمەبەستی خزمەتگوزاری زیاتر.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دانانی هێڵێ گەرمی راگەیاند.
کرمانج عومەر دەشتەکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی نوچەنێتی ڕاگەیاند: دانانی ژمارەیەک وەک هێڵی گەرم لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر “بە مەبەستی بەدواداچوون و كێشە و گرفتی هاووڵاتییانی ناو شاری هەولێرە، بۆ تۆماركردنی سكاڵا و داواكاری لە سەنتەری شار، ژمارەکەش کە هاووڵاتییانی ناو شاری هەولێر دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٥١٤١٤٦٦٤٢)ه‌وە بكەن، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و بەدواداچوونێك”.
کرمانج دەشتەکی هەروەها گوتی: هێڵەکە کەوتوتە کار و تا ئێستا خەڵکێکی زۆر پەیوەندیان پێوە کردووین. بەشێکیان دەستخۆشی و بەشێکیان تێبینی و گلەیی و گازندەیان هەیە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی هەولێر، هەروەها گوتی: سەرکەوتنی کارەکەیان پەیوەستە بە هاووڵاتیان کە چەندە هاوکاریانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com