نوچە-ئاڕ تی
خۆپیشاندەرانی عێراقی، ئەمڕۆ دووشەممە،٢٣ی دیسەمبەر وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی داواکانیان، مانیان لە خواردن گرت.
خۆپیشاندەرانی عێراقی کە لە گۆڕەپانەکانی شارەکانی عێراق کۆبوونەتەوە، دەڵێن دەستیان کردووە بە چالاکییەکی نوێ و ئەویش مانگرتنە لە خورادن.
خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند: تا ئەو کاتەی وەڵامی داواکانیان دەدرێتەوە، ئامادە نین کۆتایی بەم مانگرتنە بهێنن.