نوچەنێت
بەپێی میدیا فەرمییەکانی سوریا، توانیویانە هێرشی موشەکی ئیسرائیل تێکبشکێنن.
بەپێی هەواڵەکانی ڕاگەیاندنی سەر بە ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣-١٢-٢٠١٩، هێرشێکی مووشەکی کراوەتە سەر دیمەشق، بەڵام شکستیان پێهێناوەو موشەکەکان بەر لەوەی بگەنە شوێنی ئامانج خراونەتە خوارەوە.
حکوومەتی سووریا دەڵێت: ئەم موشەکانە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاراستەی دیمەشق کراون، بەڵام سستەمی دژە مووشەکی سووریا پوچەڵی کردۆتەوە.