عێراق چاوەڕێی سەرۆکوەزیران دەکات

0

نوچە-ڕادیۆ فەڕەنسا

دوای چەند ڕٶژێک لە نیشتنەوەی ڕێژەیی تەمومژی ئاڵۆزییەکانی عێراق، شار و شەقامەکانی ئەم وڵاتە سەرلەنوێ جووڵەی تێکەوتۆوە.

لە کاتێکدا، کە عێراقییەکان چاوەڕێی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەکەن، ڕای گشتیی لەوە نیگەرانە، کە ئەو کەسەی، کە لەسەر کورسی سەرۆکوەزیران دادەنیشێ، لەژێر دەسەڵات و نفوزی ئێراندا بێت.

سەرباری ئەوەی، کە سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان، تاکوو ئێستا ناوی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقیان ئاشکرا نەکردووە، دەگوترێ قصی السهیل، وەزیری دەستلەکارکێشراوی خوێندنی باڵا، چاسنی یەکەمی لای گروپ و لایەنەکانی سەربە ئێران هەیە.

زۆرێک لە خۆپیشاندەران نیگەرانن لەوەی، کە کاندیدی دڵخوازی ئێران بگاتە دەسەڵات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com