نوچە-الفرات
ڕاپۆرتێک لە بارەی ئاماری تیرۆری چالاکانی مەدەنی لە عێراق بڵاوبۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بە وردەکاری ئەم تیرۆرانە و ژمارەی قوربانیان کراوە.
سەرچاوەیەکی فەرمی لە عێراق ژمارەی ئەو چالاکە مەدەنیانە دەخاتەڕوو، کە بە هۆی نادیارەوە و کەسانی نەناسراو لە ماوەی ڕابردوودا تیرۆر کراون.
ئەم ڕاپۆرتە جەخت دەکاتە سەر ئاماری تیرۆرەکان لە دوای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی عێراق، کە لە یەکی مانگی ئۆکتۆبەرەوە بەشێکی زۆری عێراقی گرتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا بە پشت بەستن بە لێدوان و زانیاری ئەندامیکی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، هاتووە: لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە شارەکانی ئەم وڵاتە، ٢٩ چالاکی مەدەنی تیرۆر کراون.