نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی کۆبوونەوە

0

نوچەنیت

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢-١٢-٢٠١٩، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە.

دکتۆر فوئاد حسێن جێگرى سەرۆك وەزیران و وەزیرى دارایى عێراق ئامادەى کۆبوونەوەکەبوو. هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتووى حکوومەتى عێراق و ئەو پڕۆژە یاسایانەیان تاووتوێ کرد، کە ئێستا لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن.

بەپێی سایتی فەرمی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com