نوچە-بغداد الیوم
سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: تۆڕی تیرۆریستیی قاعیدە ئێستاش مەترسییەکی جددی بۆ سەر عێراق هەژمار دەکرێت.
یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت: سەرباری شکستەکانی داعش لە بەرەکانی جەنگ، ئەم تۆڕە تیرۆریستیە هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق.
ستولتێنبێرگ لە میانی گوتاریکدا جەختی لە سەر شەراکەتی وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش کردووە و، ئەم شەراکەتەی بەرز نرخاندووە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتی: ئاسایشی ناوچەکە بەستراوە بە ئاسایشی ناتۆوە و دەبێ وڵاتانی عەرەبی لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش، یارمەتیدەر بن.