نوچەنێت
خۆپیشاندەرانی عێراق، مانگرتنی گشتییان لە سێ پارێزگا ڕاگەیاندوو ڕێگای نێوان هەردو پارێزگای دیوانیە و نەجەف-یان داخست.
زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی عێراق دەستیپێکردووەو تا ئێستا بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، تا ئێستا 26 چالاکوان و سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکان تیرۆر کراون، هەروەها زیاتر لە٤٠٠هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و ١٦ هەزارکەس بریندار بوون.
خۆپیشاندەران بەنیازن ئەمڕۆ لە پارێزگای زیقار ماڵی سەرجەم بەرپرسان بڕوخێنن. هاوکات لە شارەکانی نەجەف، دیوانییە و زیقار مانگرتنی گشتی ڕاگەیێندرا و ڕێگای نێوان دیوانیە-نەجەفیان داخستووە.
ئەم توڕەییەی خۆپیشاندەران دوای ئەوەدێت، کە چالاکانی مەدەنی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکان تیرۆردەکرێن، شەوی هەینی (عەلی عەسمی)ن تیرۆرکرا.