نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ بۆهاووڵاتییانه دابین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٢-١٢-٢٠١٩، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك) نووسیویەتی “له خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێى به‌شى مۆڵه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، سیسته‌مى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئیشاره‌ت و میكانیكیان بۆ ئه‌لیكترۆنى گۆڕى”.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجى هەروەها دەڵێت: هاووڵاتییان و فێرخوازان ده‌توانن هه‌ر له سایتى هاتوچۆى هه‌ولێر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى تواناكانى خۆیان، تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌توانن فایلى پرسیاره‌كان بخه‌نه سه‌ر مۆبایله‌كانیان.