نوچە-ئاژانسەکان
بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەک، کە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران ئەنجام دراوە. لە شارێکی وەکو تارانی پایتەختی ئێران تەنها ١٥% لە دۆخی ئێستای ئەم وڵاتە ڕازین. نزیکەی ٥٤% ی پێیان وایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆپیشاندانەکان سەرهەڵدەدەنەوە.
عەباس عەبدی، چالاکی سیاسیی و بەڕێوەبەری پێشووی دامەزراوەی ڕاپرسی داهاتوو، لە کەناڵی تێلیگرامی خۆیدا بەشێک لە ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییەی بڵاوکردۆتەوە.
بە پێی ڕاپرسییەکە، هیوای خەڵک بە باشتر بوونی دۆخی ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتر نیوە بووە. واتە بە ڕێژەی ٥٠% کەمی کردووە.
هەروەها ٥٢% پێیان وایە، دۆخەکە تا دێ خراپتر دەبێ وناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان دەستپێدەکاتەوە.