نوچەنێت
ئۆرکێسترای کوردستان-هەولێر نمایشێکی میوزیکی کوردی و جیهانی، لە شاری هەولێر پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢-١٢-٢٠١٩، ئۆرکێسترای کوردستان، نمایشێکی میوزیکی کوردی و جیهانی لە هژۆڵێ شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر پێشکەش دەکات.
چالاکییەکە کاتژمێر ٧ی ئێوارە، لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی هونەرەکانی هەولێر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەدەچێت.