نوچەنێت
دوای گیان سپاردنی دوو کوڕیان لەناو بەفرو سەرمادا، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
هەفتەی ڕابردوو، دوو برای کۆڵبەری خەڵکی مەریوان لە سنووری نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرما رەق بوونەوە. دەنگدانەوەو هاوخەمی خەڵکی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.
جێگری سەرۆك كۆماری ئێران، ھاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم دوو برایە كۆڵبەرە دەربڕی و رایگەیاند: دەبێ بە پەلە گوزەرانی ئەو بنەماڵەیە چاك بكرێت و ئەنجامەكەی بە ڕای گشتی بگەیەندرێت.
ئیسحاق جەھانگیری، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لە راگەیەندراوێكدا، ھاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی دوو برا كۆڵبەرەكە دەربڕی و گوتی”مەرگی فەرھاد و ئازاد خوسرەوی، كاریگەری لەسەر ویژدانی بەرپرسانی و ھەموو خەڵك داناوە”.