نوچە-المعلومە
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی دیسەمبەر، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، هاوپەیمانی البناء، خۆی وەک فراکسیۆنی زۆرینەی ناو پەرلەمان ناساند و داوای لە بەرهەم سالح و دادگای فیدڕاڵی عێراق کردووە، مافی دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران بدات بەم هاوپەیمانێتییە.
هاوپەیمانی البناء داوای لە سەرۆککۆماری عێراق کردووە، کە مافی هەڵبژاردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی پێبدرێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشی دەکات، کە شاندێکی هاوپەیمانی البناء، سەردانی هەریمی کوردستان دەکەن و شاندێکی دیکەش بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە سوننەکانی دەرەوەی ئەم هاوپەیمانییە ئامادەکاری دەکات.
هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردەوە دەڵێت، خاوەنی ١٧٠ کورسی پەرلەمانە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکات، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٢-ی دیسەمبەر کۆببێتەوە.