گوشارەکان بۆ سەر بەرهەم ساڵح بەرەدوامە

0

نوچە-سومریە نیوز

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیروون، ئەمڕۆ شەممە ٢١-ی دیسەمبەر، داوای لە بەرهەم سالح کرد، بە زووترین کات ناوی کاندیداکانی پۆستی سەرۆکوەزیران بە خەڵکی عێراق ڕابگەیەنێت.

امجد العقابی، ئەندامی فراکسیونی سائیروون، لەم بارەوە هۆشداری دەداتە بەرهەم ساڵح و دەڵێت، ئەگەر سەرۆککۆماری عێراق، بەهۆی گوشاری حزب و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە، خۆی بە دەستەوە بدات، گەلی عێراق و مێژوو رەحمی پێناکات.

ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی سائیروون، داوا دەکات بەرهەم سالح بە زووترین کات، ئەرکی یاسایی خۆی جێبەجی بکات و کاندیداەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران بە خەڵکی بناسینێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com